# Karzan Advanced Dictionary — فەرهەنگی کارزان ئەدڤانست

> Advanced multilingual dictionary with learning games and image translation. (iPhone/iPad app by karzan kamal.)

- Source: https://appshunter.io/ios/app/karzan-advanced-dictionary/id1473006522 (this page in markdown: same URL + `.md`)
- Developer: [karzan kamal](https://appshunter.io/developer/590458186)
- Category: Education, Games, Racing
- Price: Free with in-app purchases
- Rating: 4.55/5 from 712 App Store ratings · 50 written reviews indexed
- Age rating: 4+
- Requires: iOS 10.0 · 274 MB
- Languages: Arabic, English
- Released: 2019-11-05
- Data updated: 2026-06-10
- Monetization: free with in-app purchases
- User reviews in markdown: https://appshunter.io/ios/app/karzan-advanced-dictionary/id1473006522/reviews.md

## What is Karzan Advanced Dictionary?

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

فەرهەنگی کارزان ئەدڤانست
ئەم فەرهەنگە پێکهاتووە لە چەند بەشێکی سەرەکی و لاوەکی.
بەشە سەرەکییەکان بریتین لەم چەند بەشەی خوارەوە:

بەشی فەرهەنگەکان
بەشی کویز (یاری)
بەشی بابەتەکان (پۆست)
بەشی ڕکابەرییەکان (چالنج)
بەشی لایڤ 

بەشە لاوەکییەکان بریتین لەم چەند بەشەی خوارەوە:

بەشی ووشەی رۆژ
بەشی ڕیکخستنەکان
بەشی ووشە دڵخوازکراوەکان
بەشی چالاکردنی فەرهەنگ
بەشی هەژمار  (پرۆفایل)

بەشە سەرەکییەکان 

بەشی یەکەم فەرهەنگەکان
ئەم بەشە پێکهاتووە لەچەند فەرهەنگێک کە بریتین لە:

فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ کوردی
فەرهەنگی کوردی بۆ ئینگلیزی
فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ ئینگلیزی
فەرهەنگی فرمانە نائاساییەکان
فەرهەنگی فرمانە ئاساییەکان

فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ کوردی
ئەم فەرهەنگە زیاتر لە ١١٠،٠٠٠ سەد و دە هەزار ووشە لەخۆدەگرێت کە بریتین لەم بەشانە
(پزیشکی - چاپگەری - ئامار - بیرکاری - زەویزانی - کیمیای نەوت - نەوت - هونەر - گەرمی بزووتن - گشتی) 
زیاتر لە ٧٠،٠٠٠ حەفتا هەزار ووشە شێوازی خوێندنەوەی بەریتانی و ئەمریکی لەگەڵدایە.
زیاتر لە ٦٠،٠٠٠ شەست هەزار ووشە جۆرەکەی لەگەڵدایە وەک noun. verb. adj..
زۆربەی ووشەکان رونکردنەوەی بە زمانی ئینگلیزی لەگەڵدایە، گرنگی ئەم بەشە لەوەدایە هەندێ جار ئەو مانایەی کە ئەتەوێت لە کوردییەکەدا دەستت ناکەوێت ئەتوانیت لە ئینگلیزییەکەیەوە دەستت بکەوێت، وە هەر ووشەیەکی ئینگلیزیش ماناکەیت نەزانی تەنها پەنجە بدە لە ووشە ئینگلیزیەکە راستەوخۆ مانا کوردییەکەی و ڕونکردنەوە ئینگلیزیەکەیت ئەداتێ.

هەر لەم بەشەدا ئەتوانیت لەرێگەی بەکارهێنانی کامێرەوە وێنەی لاپەرەیەکی ئینگلیزی بگریت یاخود نوسراوێکی ئینگلیزیی پاشان پەنجە بدەی لەو ووشەیەک زۆر بەخێرای بۆت ئەکاتە کوردی واتە پێویست ناکات هیچ ووشەیەک بنوسیت. .

فەرهەنگی کوردی بۆ ئینگلیزی
ئەم فەرهەنگە زیاتر لە ٨٠،٠٠٠ هەشتا هەزا ووشە لەخۆدەگرێت بۆ هەر ووشەیەکی کوردی زیاتر لە مانایەکی ئینگلیزی هەیە، وە هەر مانایەکی ئینگلیزی ئەتوانیت هەر لە شوێنی خۆیدا بە پشت بەستن بە فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ کوردییەکە مانای تەواوەتی ببینیت لە هەمانکاتیشدا ئەتوانیت گوێبیستی دەنگی ووشەکە ببیت بە هەردوو شیوازی بەریتانی و ئەمریکی، وە کیبۆردێکی کوردی تایبەتی خۆی لەگەڵدایە بۆ گەران بەدوای ووشەکاندا.

فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ ئینگلیزی
ئەم فەرهەنگە زیاتر لە ١٥٠،٠٠٠ سەد و پەنجا هەزار ووشە لەخۆدەگرێت ، هەر ووشەیەک رونکردنەوەی تەواوەتی لەگەلدایە، کاتێک پەنجە لە ووشەیەک ئەدەیت بەشێکی نویت بۆ ئەکاتەوە کە رونکردنەوەی ئەو ووشیە لەخۆدەگرێت بە زمانی ئینگلیزی،  ئەگەر مانای هەر وشەیەکت لە رونکردنەوەکەدا نەزانی تەنها پەنجە لە ووشەکە بدە ئەتباتە لاپەرەیکی تر کە رونکردنەوەی تەواوەتی ئەو ووشەیە لەخۆدەگرێت . ئەتوانیت لە بەشی ریکخستنی فەرهەنگەکە ماناکوردییەکەشی چالاکبکەیت تاوەکو ئەو ووشەیەی کە پەنجەی لێئەدەیت مانا کوردییەکەشی ببینیت.

فەرهەنگی کردارە نائاساییەکان
ئەم بەشە زۆریینەی کردارە نائاساییەکان لەخۆدەگرێت بە هەمووشیوازەکانییەوە وەک 
(base , s-form , ing-form , Past Simple , Past Participle)

فەرهەنگی کردارە ئاساییەکان
ئەم فەرهەنگە زیاتر لە ٦٠٠٠ شەش هەزار کردار لەخۆدەگرێت بە هەمووشیوازەکانییەوە وەک 
(base , s-form , ing-form , Past Simple , Past Participle)
بەگشتی ٢٤،٠٠٠ بیست و چوار هەزار ووشە زیاترە.

بەشیی کویز (یاری)
لەم بەشەدا ئەتوانیت ئینگلیزییەکەت باشتربکەیت، رێگەیەکی باشی مەشق کردنە  بۆ باشترکردنی ئینگلیزییەکەت لە رێگەی پێشبرکێکردن لەگەڵ کاسانیتر بە ئۆنلاین ،  رکابەری هاورێکانت بکە بە ئەنجامدانی یاری لەگەڵیاندا،  یارمەتیدەرێکی باشە بۆ باشترکردنی گرامەر . بە ئەنجامدانی هەر کویزێک چەند خاڵێک بەدەست ئەهێنیت بەپێ تواناو لێهاتووی خۆت. ئەم بەشە لەچەند بەشێک پێکاتووە کە بریتین لە:


بەشی بابەتەکان (پۆست)
 رۆژانە چەندین بابەت لەسەر زمانی ئینگلیزی تێدا بڵاودەکرێتەوە لە لایەن کەسانی شارەزا لە زمانی ئینگلیزی، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ باشترکردنی ئینگلیزییەکەت ،  ئەتوانیت لایک و کۆمێنت لەسەر بابەتەکان  بکەیت و پرسیار  بنوسیت

بەشی ڕکابەرییەکان (چالنج)
ئەم بەشە پێک هاتووە لە رکابەری نێوان بەکارهێنەرانی فەرهەنگەکە،  مامۆستاکانی ئەم فەرهەنگە ڕۆژانە چالنج ی بەکارهێنەران ئەکەن بە دانانی چەند بابەتێکی ئاڵۆز  کە لە هەمان کاتدا فێرکاریە، بەکارهێنەرانیش ئەتوانن وەڵام بۆ ئەو رکابەرییانە بنوسن، پاش تەواوبونی کاتی رکابەرییەکە چەند براوەیەک دەست نیشان دەکریت.

بەشی لایڤ
لەم بەشەدا هەرجارەی شارەزایەکی بواری زمانی ئینگلیزی یاخود مامۆستایەک دەربارەی بابەتێک ئەدوێت بەشێوەیەکی راستەوخۆ ، بینەرانیش لەڕێی لێدوانەوە (کۆمێنت) ئەتوانن پرسیاربکەن.

## Key features

- English to Kurdish dictionary (110,000+ words)
- Kurdish to English dictionary (80,000+ words)
- English to English dictionary (150,000+ words)
- Irregular and regular verb dictionaries
- Image translation via camera
- English quizzes and games
- Word of the Day

## Pricing and in-app purchases

Base price: Free.

**One-time purchases**

| Purchase | Price | Type |
| --- | --- | --- |
| Upgrade To Pro | $4.99 | one-time |


## What do users think of Karzan Advanced Dictionary?

Overall sentiment: neutral

**Pros**

- 💕 Best app ever
- 🙂 Great app
- 🤩 Awesome app
- 😍 Excellent dictionary
- 🥰 Thankful for the great application

**Cons**

- 🐛 Crashes frequently
- 🔒 Unable to restore purchase
- 🔑 Login/activation issues
- 🧠 Inaccurate translations
- 💰 Expensive, requires repeated payments

**Commonly reported bugs**

- Image viewer not working
- Keyboard issues with certain Kurdish letters
- Repeated requests for activation code

**Most requested features**

- Support for Windows version
- Ability to connect with Facebook/Google accounts
- Rotation support on iPad
- More language support beyond English and Kurdish

## Recent user reviews (10 of 50)

All indexed reviews: https://appshunter.io/ios/app/karzan-advanced-dictionary/id1473006522/reviews.md

### 1/5 — ڕەخنە

*2024-03-29*

هیوادارم ئەم هەڵەیە چاک بکەن  چەند ڕۆژێکە دەم هەوێت بە gmail داخل بم ڕێم نادات نازانم بۆ نزیکی ٤  gmail م تاقی کردۆتەوە هەر نەی کرد لەدازا ئەپەکەم ڕەش کردەوە 😏

### 1/5 — No responsibility

*2024-03-28*

I had a problem with the dictionary not knowing what was it, i got logged out and couldn’t log in back. No one responded and no one answered!

### 1/5 — خراپترین

*2023-11-17*

بەس پارە خواردنە هەموو رۆژێک دەبێت بیکری 🤯🤯🤯

### 1/5 — The Dict activation

*2023-10-19*

وا نززیکەی ١٢ سعات دەبی بالانسم ناردووە بۆ چالاک کردنی فەرھەنگەکە ھەتا ئێستا چالاک نەبووە ھیچ رێگایەک نیە پەیوەندی بەستافەوە بکەم ٣٠٠٠ لێ رویشت بە بەلاش 👎👎👎👎

### 2/5 — Openion, and questions

*2023-10-01*

Sllaw barezan, dasttan xoshbet, farhangeky nawazaya.
Peshtr am farhangam chalakkrdbw, am mawayay prshtr daway lekrdm chalaky bkamawa, 3000 dinar ballansm nard, kachy heshta chalak nabwatawa. Wallamy paiwandishm nadretawa

### 1/5 — چالاک کردنەوەی دوبارە بە ئیمەیل وەستاوە لە ئایفۆن

*2023-06-18*

چاکی بکەن حئەزێت نەبێ

### 1/5 — Unable to restore my purchase

*2023-03-08*

Hi, I first purchased by visa debit and I registered with gmail account. I am not able to restore my registration. Please fix this issue and I will happily change my rating to 5 star.

**Developer response:** ❤❤❤❤❤

### 3/5 — سەلام

*2023-01-15, version 1.9.1*

دەستانخۆش بەڵام بەشی وێنە کار ناکە و وێنەکان وەرناگێڕێت هیوادارم چاکی بکەن

### 1/5 — شێوازی كڕینه‌كه‌ی زۆر خراپه‌

*2022-12-11, version 1.9.1*

من تاكو ئێستا چه‌ند جارێك فه‌رهه‌نگه‌كه‌م كڕیوه‌ و هه‌ر جاره‌ و به. هۆكارێك فه‌وتاوه‌. كۆتا جار كردوویانه‌ به‌ ئه‌كاونت و ئه‌توانی چه‌ند جارێك كارای بكه‌یت. به‌ڵام ناتوانم په‌یوه‌ندی ببه‌ستم له‌گه‌ڵ ئه‌كاونته‌كه‌م و فه‌رهه‌نگه‌كه‌ كارا نابێت. ئه‌گه‌ر پێت ئاساییه‌ كه‌ چه‌ند جارێك پاره‌ به‌یت بۆ كڕینی به‌رنامه‌كه‌ ئه‌وه‌ ئاساییه‌ و دایبه‌زێنه‌. به‌ڵام گه‌ر بته‌وێ یه‌ك جار پاره‌ بیه‌یت, ئه‌وه‌ سوودی نییه‌ و هه‌وڵی له‌گه‌ڵ مه‌یه‌. له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌و هه‌وڵ . ماندووبوونه‌ی پێوه‌ی كێشراوه‌ و ڕۆژانێك بووه‌ سوودم لێ بینیوه‌. به‌ڵام پاره‌ی باشیشم یاوه‌ هه‌ر جارێك ویستبێتم چالاكی بكه‌م.

### 1/5 — Restore purchase

*2022-11-21*

Peshtr la samsung krewma ba online w card bank esta mobilm gorewa natwannm lera restore purchase bkamawa tkaya jwab danawaw review chak akam

## Frequently asked questions about Karzan Advanced Dictionary

### What does the Karzan Advanced Dictionary app do?

The app provides a comprehensive dictionary with multiple language pairs, including English to Kurdish, Kurdish to English, and English to English. It also offers learning tools like quizzes, word of the day, and the ability to translate text from images using your device's camera.

### What are the key features of this dictionary app?

Key features include extensive dictionaries with over 110,000 English-Kurdish words, 80,000 Kurdish-English words, and 150,000 English-English words. It also boasts irregular and regular verb dictionaries, pronunciation guides, and an image translation function.

### Is the Karzan Advanced Dictionary app free to use?

The app is available for free download and use. However, it does offer in-app purchases, which may unlock additional features or content.

### What languages does the app support?

The app primarily supports English and Kurdish. It offers translations between English and Kurdish in both directions, as well as a comprehensive English-to-English dictionary.

### How can I use the app to improve my English?

The app includes an English quiz section designed to help you practice and improve your English skills. You can also benefit from the extensive English-English dictionary and the 'Word of the Day' feature to expand your vocabulary.

## Version history (last 5 releases)

### 1.9.1 — 2021-10-13

چاککردنی کێشەی داخرانەوە
زیادکردنی دوگمەی سرینەوەی هەژمار بۆ بەشی ڕێکخستنەکان

### 1.9 — 2021-04-28

چاککردنی بەشی پەخشی راستەوخۆ
چاککردنی بەشی هێنانی PDF ئێستا لەهەمان هەڵبژاردوە دەستپیدەکاتەوە

### 1.8 — 2020-09-07

بەشی وەرگێران لەرێگەی وێنەوە سەرلەنوێ دروستکراوەتەوە تایبەتمەندی زۆری بۆزیادکراوە.

ئێستا سێ هەڵبژاردەت هەیە!
لەمەودوا دەتوانیت Pdf یش بکەیتە کوردی زۆر بە ئاسانی.
ئێستا ئەتوانیت ڕستەش وەربگێڕیت.
وە بەبڵەکەش نوێکراوەتەوە ٤ دووگمەی بۆزیادکراوە.

گۆڕانکاری لە بەشی وەرگێران:
- زیادکردنی وەرگێری ئینگلیزی بۆ کوردی.
- زیادکردنی وەرگێرێکیتر بۆ وەرگێری کوردی بۆ ئینگلیزیی واتە ئێستا کاتێک رستەیەکی کوردی ئەکەیت بە ئینگلیزی دوو ئەنجامت ئەداتێ.


گۆڕانکاری لە لاپەرەی سەرەکی فەرهەنگەکە.
چاککرندی دروستکردنی پۆست کە پێشتر پشنای نەئەدا لە بەشی پۆستەکانم.

### 1.7.1 — 2020-08-18

لەمەودوا تۆش دەتوانیت پۆستبکەیت!!

سەرلەنوێ دارشتنەوەی بەشی پۆست
ئەو گۆرانکارییەکانی کە لەبەشی پۆستدا کراون.
١ - دیزاینکردنەوەی بەشی پۆست.
٢ - زیادکردنی هاشتاگ بۆ ئەوەی بەئاسانی دەستتبگات بەو پۆستەی کە دەتەویت، لەبەر ئەوەی ئێستا ژمارەی پۆستەکان زیاتر لە ٥٠٠ پۆستە.
٣ - دارشتەنەوەی بەشی کۆمێنت .
٤ - ئەم خاڵەیان بۆتۆی بەکارهێنەرە لەمەودوا تۆش دەتوانیت پۆستبکەیت.
٥ - گەورکردنی وێنەی پۆستەکان.

### 1.7 — 2020-08-12

زیادکردنی بەشیکی نوێ بۆ سەیرکردنەوە ئەو پەخشە راستەوخۆیانەی ئەنجام ئەدرێن.
زیادکردنی بەشیکی نوێ بۆ بەشی پەخشی راستەوخۆ (لایڤ) پشاندانی وانە لەکاتیلایڤەکەدا (ڤیدیۆ - دەنگ - نوسین - وێنە - لینک - ....).
زیادکردنی هاشتاگ بۆ بەشی پۆل بۆ ئەوەی بەئاسانی دەستتبگات بەو وانەیەی کەپێویستە.
باشترکرنی لێدەری ڤیدۆ لە بەشی پۆل.
باشترکردنی نوسین لەبەشی وەرگێری رستەیی کوردی بۆ ئینگلیزیی.

## Apps similar to Karzan Advanced Dictionary

| App | Rating | Price | Category |
| --- | --- | --- | --- |
| [Kurdish English Dictionary +](https://appshunter.io/ios/app/kurdish-english-dictionary-plus/id1257672865) | 4.7 (5,401) | Free | Education |
| [Vietnamese Dictionary PEnglish](https://appshunter.io/ios/app/vietnamese-dictionary-penglish/id584332670) | 4.5 (18,312) | Free | Education |
| [English Dictionary: LMDict](https://appshunter.io/ios/app/english-dictionary-lmdict/id1345895965) | 4.7 (875) | Free | Education |
| [English Dictionary - LDOCE PRO](https://appshunter.io/ios/app/english-dictionary-ldoce-pro/id1436139349) | 4.7 (2,206) | $14.99 | Education |
| [Dictionary & Translator](https://appshunter.io/ios/app/dictionary-and-translator/id475211454) | 4.8 (12,290) | Free | Education |
| [Persian Dictionary - Leitnary](https://appshunter.io/ios/app/persian-dictionary-leitnary/id1077953783) | 4.8 (2,935) | Free | Education |

## More apps by karzan kamal

- [English<>Kurdish (Karzan Dict)](https://appshunter.io/ios/app/englishkurdish-karzan-dict/id590458183)
- [Arabic<>Kurdish (Qallam Dict) فەرهەنگی قەڵەم عەرەبی<>کوردی](https://appshunter.io/ios/app/arabickurdish-qallam-dict/id1015934629)
- [٢٤٠ فەرموودەی مرواری](https://appshunter.io/ios/app/id1041514660)
- [بیروباوه ڕت وه ربگره](https://appshunter.io/ios/app/id1053599684)
- [القوانين العراقية AlQawaninAliraqya](https://appshunter.io/ios/app/alqawaninaliraqya/id1143644589)
- [KurdKey](https://appshunter.io/ios/app/kurdkey/id1234722418)

All apps by karzan kamal: https://appshunter.io/developer/590458186

---

*Data collected daily from the US App Store and indexed by [AppsHunter](https://appshunter.io/). User reviews are verbatim App Store reviews. Ratings, prices and chart positions refresh continuously; this snapshot is from 2026-06-10.*
