# Xanmman — خانمان

> خانمان (iPhone/iPad app by kara bahaalddin.)

- Source: https://appshunter.io/ios/app/xanmman/id6502561085 (this page in markdown: same URL + `.md`)
- Developer: [kara bahaalddin](https://appshunter.io/developer/1609638344)
- Category: Lifestyle, News
- Price: Free
- Age rating: 4+
- Requires: iOS 15 · 23 MB
- Languages: American English
- Released: 2024-05-30
- Data updated: 2026-08-14
- User reviews in markdown: https://appshunter.io/ios/app/xanmman/id6502561085/reviews.md

## What is Xanmman?

ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی خانمان
پێناسه‌ 
پلاتفۆرمی خانمان پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە خانمان لە سەرجەم بوارەکانی وەک زانست و زانیاری، هەواڵ ، ڕۆشنبیری، تەندروستی، ژیانی پیشەیی و هەموو بوارە پەیوەندیدارەکانی دیکە لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو و بەشێوەی (دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات .

ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی خانمان ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و ‌بۆشاییه‌ ڕووناکبیرییەی كه‌ له‌ بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری تایبەت بە خانمان  به‌ زمانی كوردی له‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی خانمان ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه‌ ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه‌ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی كوردی تایبەت بە خانمان ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ ڕۆشنبیرییه‌كان له‌ كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه‌ چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی خانمان زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.

بۆ پلاتفۆرمی خانمانیش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.

بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه‌ و گه‌یشتن به‌و ژماره‌ فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی خانمان ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه‌ له‌ ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ ڕۆشنبیرییه‌ جیاوازه‌كان تایبەت بە خانمان هه‌میشه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌.

جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی خانمان دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.

بنه‌ماكانی كاركردن
پلاتفۆرمی خانمان لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناکبیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه‌ مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پلاتفۆرمی خانمانه‌وه‌ بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.

هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته‌ مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه‌، پلاتفۆرمی خانمان به‌ ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.

پلاتفۆرمی خانمان بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات.

پلاتفۆرمی خانمان لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه ‌و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه ‌و پڕۆفیشناڵانه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.

پلاتفۆرمی خانمان دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.

پلاتفۆرمی خانمان هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.


## Version history (last 3 releases)

### 1.0.25 — 2026-08-11

fix bugs

### 1.0.22 — 2026-03-28

some bug fixes.

### 1.0 — 2024-05-30

No release notes.

## Apps similar to Xanmman

| App | Rating | Price | Category |
| --- | --- | --- | --- |
| [KEEN](https://appshunter.io/ios/app/keen/id6736565254) | 2.3 (3) | Free | Lifestyle |
| [Skull Wallpapers 4K HD](https://appshunter.io/ios/app/skull-wallpapers-4k-hd/id6737645670) | 4.5 (29) | Free | Lifestyle |
| [My Prayers](https://appshunter.io/ios/app/my-prayers/id6749514649) | 5.0 (1) | Free | Lifestyle |
| [مدام](https://appshunter.io/ios/app/id1598953355) | 4.6 (9) | Free | Lifestyle |
| [BrightSign Glove](https://appshunter.io/ios/app/brightsign-glove/id1633834449) | — | Free | Lifestyle |
| [Mimoto - Chat Analyzer](https://appshunter.io/ios/app/mimoto-chat-analyzer/id1549876571) | 4.3 (47) | Free | Lifestyle |

## More apps by kara bahaalddin

- [KTEBYAR](https://appshunter.io/ios/app/ktebyar/id1609755740)
- [Zaniary](https://appshunter.io/ios/app/zaniary/id6499083595)
- [Bangy Islam](https://appshunter.io/ios/app/bangy-islam/id6502560625)
- [Maly Mndal](https://appshunter.io/ios/app/maly-mndal/id6502560782)
- [Geshtyar](https://appshunter.io/ios/app/geshtyar/id6502560843)
- [Karsazy](https://appshunter.io/ios/app/karsazy/id6502560885)

All apps by kara bahaalddin: https://appshunter.io/developer/1609638344

## Related topics

[hristiyan](https://appshunter.io/ios/topics/hristiyan)

---

*Data collected daily from the US App Store and indexed by [AppsHunter](https://appshunter.io/). User reviews are verbatim App Store reviews. Ratings, prices and chart positions refresh continuously; this snapshot is from 2026-08-14.*
