سلام علیکم،
دەستان خۆش بێت بۆ ئەم بەرنامە جوانە. ئەگەر بتوانن ڕێگە بە بەکاربەر بدەن تا کاتەکانی ئاگادار کردنەوە پاش و پێش بخات ئەوا زۆر باش دەبێت.
من ماڵم دوورە لە مزگەوت و بێجگە لەوەش بەهۆی حاڵەتێکی تەندروستی یەوە کاتم زۆر دەوێت بۆ دەستنوێژ شتن. لەبەر ئەم هۆکارە دەمەوێت بتوانم کاتەکانی ئاگادارکردنەوەی نوێژ پێش بخەم.
هۆکاری ئەوەی کە داوای توانای دواخستنی کاتەکانی نوێژ دەدەم ئەوەیە کە من مامۆستام و هەندێک جار لەناو محازەرەم بۆیە ناچارم بۆ ئەو نوێژانە ئاگادارکرنەوەکان لە کار بخەم. ئەگەر بتوانم ئاگارکردنەوەکە دوابخەم ناچار نابم لە کاری بخەم.
ڕێگەیەکی تر هەیە بۆ چارەسەری ئەم کێشەی دووەم. ئەویش ئەوەیە کە ڕێگە بەباکربەر بدەن بە پێی ڕۆژەکان دامەزراندنەکان بگۆڕێت. بەم شێوەیە بۆ ڕۆژانی دەوام(بۆ نموونە دووشەممە و سێ شەممە) دەنگی یەکەم بەکاردێنم م بۆ ڕۆژەکانی تر دەنگی بانگ بەکار دێنم.
من خۆم پڕۆگرامەرم و لە بواری بەرنامەسازی کۆمپیتەر و ئایفۆن و ئاندرۆید شارەزام. ئەگەر پێویستتان بە یارمەتی هەبوو ئەتوانم یارمەتیتان بدەم. ئەگەر ئەم بەرنامە لە گیتهەب دانراوە بەستەرەکەیم بۆ بنێرن تا prی ئەم داواکاری یانەتان بۆ بنێرم.
زۆر سوپاس
Show less