دەستان خۆش بۆ ئەم بەرنامەیە بەڵام چەند داواکاریەک هەیە ئەگەر جێ بەجێی بکەن باشتر دەبێت
١-سڕینەوەی ڕیکلامی بێزار کەر ئەمە وا دەکات زو ئەپڵیکەیشنەکە جێ بهێلیت زۆر جار وا دەکات بەکار هێنەر بیسڕێتەوە ئەگەر هەر چەند بە سوود بێت.
٢-زیاد کردنی دراوی هەموو ووڵاتان واتە بەشێک هەبێت. بۆ نموونە ناوی دراوی ووڵاتان پارەی عیراقی دینارە بە وێنەوە جۆرەکانی پارەکە و لەگەڵ ووڵاتانی جیهان ئەمە شتێکی جوانە و. بە سوودە.
٣- بەشێکی تر بە ناوی مەسرووفات یان (گیرفان)واتە کەسێک مەسرەفەکانی خۆی تێدا تۆمار بکات. لە کۆتایدا کۆی گشتی پێ بڵێ وە بە شێوەی ڕاپۆرت بتوانی خەزنی بکات ئەمە زۆر شازتری دەکات.
٤- بەشێکی تر بە ناوی بیر هێنانەوە یان (یادگە)
ئەمە بۆ چوونە بازاڕ گرینگە کاتێک دەچیتە بازار ئەشیایەک بکڕیت بەروارەکەی دیاری بکەیت لەگەڵ کاتەکەی بە شێوەی نۆتیفیکەشین ئاگادرت کاتەوە کە ئەمە ئەکڕیت.
لە کۆتایدا ئەمانە زیاتر ئەپەکەت پێش دەخات و بەکار هێنەرت زیاد دەبێت لە بری ڕیکلامی بێزار کەر ئەتوانیت بەشێک دابنێیت بە ناوی ڕیکلام خەڵک داوات لێ بکات ۆش بۆتی بکەیت بە شێوەی مانگانە ڕۆژانە ساڵانە
سەرکەوتوو بن
Show less