بسم الله و الصلاة والسلام على رسول الله، اما بعد:
لەدوای سوپاس و ستایشی خوای پەروەردگار، پێم خۆش بوو سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە بکەم کە بەشدار بوون لە دروستکردنی ئەم ئاپە ناوازەو بەنرخەدا کە بەڕاستی زۆر دەمێکە بە ئاواتی ئەوەوە بووم کە هاوشێوەی ئەم کارە ببینم بەزمانی کوردی،سوپاس بۆ خوا کە ئەم کارە لەسەردەستی خەڵکانێکی عەقیدە پاک و شوێنکەوتەی پێشینی چاک هاتۆتە بوون ، داوا لە خوای پەروەردگار ئەکەم کە ئەم کارەتان لێوەرگرێت و بەرەکەت بخاتە گشت کارەکانتانەوە، وە پێمخۆشبوو کە پێشنیاری ئەوە بکەم ئەگەر بکرێت ئاپێکی هاوشێوەی ئەمە دروست بکرێت کە ووتاری کۆمەڵێک مامۆستای مەنهەج پاک و ئەهلی عیلم لە خۆی بگرێت ، یاخوود تەفسیر یان تەرجوومەی قورئان کە دوور بێت لە هەڵەی عەقیدەیی، چونکە ئاپێکی تەفسیری ئاسان هەیە کە پڕە لە فکری ئەشعەری بەداخەوە ناتوانین بەکاری بێنین هەرچەند ئاپێکی نایابە، خۆزگە جەنابتان ئەو بۆشاییەشتان پڕدەکردەوە.
خوای گەورە باشترین پاداشتان باتەوە
و صلى اللهم على محمد وعلى اله وصحبه اجمعين والسلام عليكم ورحمة الله
ابو روميساء
Show less