
Free
Rating summary
About
چاكە ھاوڕێی ئیسلامیی ڕۆژانەی تۆیە، بە زمانی كوردی و لە ڕاست بۆ چەپ.
كاتەكانی بانگ
كاتەكانی بانگ بۆ ١٣١ شاری كوردستان و عێراق، لەگەڵ دەنگی جیاوازی بانگ بۆ ھەر نوێژێك و كۆنترۆڵكردنی ئاستی دەنگ.
قورئانی پیرۆز
خوێندنەوەی قورئان لەگەڵ تەفسیر، گەڕان بە دەقی ئایەت و ناوی سورەت و ژمارەی ئایەت، پلانی حیفزكردن لەگەڵ پێداچوونەوە، ڕاھێنانی ئیملا، و ڕادیۆی قورئان.
قیبلە و زیكرەكان
دیاریكردنی ئاراستەی قیبلە، زیكرەكانی بەیانی و ئێوارە، و تەسبیح.
حەج و عومرە
ڕێنمایی تەواو بۆ حەج و عومرە، لەگەڵ ڕێبەری گەشت بۆ مەككە و مەدینە.
بەشەكانی دیكە
بەشی ڕەمەزان، ململانێی نوێژ، پۆدكاست، پەخشی ڕاستەوخۆی مەككە، پرسیارەكانی سیرە، وێنەی پاشبنەما، حەدیس، چیرۆكی پێغەمبەران، ناوە جوانەكانی خوا، ھاوەڵان، لێكدانەوەی خەون، بەشی پرسیار و وەڵام، و ژمێرەری میرات.
ویجیت
ویجیتی سەر ڕوونما و شاشەی داخراو كە نوێژی داھاتوو و ژمێرەری تەسبیح پیشان دەدەن.
چاكە بەخۆڕاییە. ھیچ كڕینێكی ناوەوە و ھیچ بەشداریكردنێك نییە، و پێویستی بە ھەژمار نییە.
Show more
What's New in Chaka
1.0.13
October 5, 2026
کاتی بانگ بۆ هەموو شارەکانی جیهان • ئێستا دەتوانیت بەدوای هەر شارێکی جیهاندا بگەڕێیت و کاتی بانگی ئەو شارە ببینیت. • بۆ شارەکانی دەرەوەی عێراق، کاتەکان لە مزگەوتێکی هەمان شار وەردەگیرێن، و ئەگەر مزگەوت نەبوو بە وردی حیساب دەکرێن. • ئەو شارانەی دەیاندۆزیتەوە پاشەکەوت دەکرێن و بێ ئینتەرنێتیش کار دەکەن.
More





