
$4.99
About
سەیرکردنی ئاسمان لە شەوێکی تاریکدا هەمیشە پڕ بووە لە سەرسوڕمان؛ ئێستا بە زریوە دەتوانیت بە زمانی دایک و ڕوونکردنەوەی کوردی نهێنییەکانی گەردوون بدۆزیتەوە. تەنها بە ئاڕاستەکردنی ئایفۆنەکەت بەرەو ئاسمان، بەرنامەکە دیمەنی ڕاستەقینەی هەمان ساتت لە شوێنەکەی خۆتەوە بۆ وێنا دەکات. ئەمە نەخشەیەکی تەواوە بۆ ستێرڕوانین کە دەیان ئەستێرە، هەروەها دەیان گەلەئەستێرە بەهێڵکارییەوە، لەگەڵ دەیان تەنی قوڵایی ئاسمان لەخۆ دەگرێت. دەتوانیت خۆر و مانگ بە قۆناغی ڕاستەقینەیانەوە ببینیت، لەپاڵ مۆدێلی سێ دووریی هەسارە جیاوازەکان. ڕێڕەوی ڕۆژانەی خۆر و مانگ، کاتی هەڵاتن و ئاوابوون، قیبلەنما، هەروەها چەندان هێڵی سەرەکی وەک ئاسۆ بە ویستی خۆت پیشان دەدرێن. بە گەشتکردن بەناو کاتدا، دەتوانیت ئاسمان لە ڕابردوو و داهاتوودا ببینیت و بگەڕێیتەوە بۆ ئێستا. بۆ هەر تەنێک، زانیاریی وردی کوردی دەخوێنیتەوە و دەتوانیت ئاگادارکەرەوەی بۆ دابنێیت لە کاتی هەڵهاتن و ئاوابوونیدا. زریوە ١٠ نێزەکبارانی ساڵانەی بەڕوونکردنەوەوە لەخۆ گرتووە. هەموو بەشەکان بەتەواوی دەستکاری دەکرێن و نەخشە بنەڕەتییەکە بەبێ ئینتەرنێت کار دەکات.
Show more
+1
What's New in زریوە
1.0.0
July 31, 2026



