
Free
Rating summary
About
کتێبخانەی ڕەنێو
کتێبەکانی ڕەنێو بە کوردی و عەڕەبی، لە یەک شوێندا و هەردەم لە گیرفانتدا. ئەپێکی سادە و ئارامە بۆ خوێندنەوەی کتێب. هیچ هەژمارێکی ناوێت و بەبێ ئینتەرنێتیش کار دەکات.
خوێندنەوەیەکی ئاسوودە
- قەبارەی نووسین، دووریی نێوان دێڕەکان و بۆشاییەکانی دەوروبەری دەق بە دڵی خۆت ڕێک دەخەیت.
- ئایەتەکانی قوڕئان و ژمارەی پەراوێزەکان بە ڕەنگێکی جیا دەردەکەون. ڕەنگەکەشیان خۆت هەڵدەبژێریت.
- ڕووکاری ڕووناک یان تاریک هەڵدەبژێریت، یان دەیهێڵیتەوە وەک ڕێکخستنی مۆبایلەکەت.
- بە دوگمەکانی پێشوو و داهاتوو لە بابەتێکەوە دەچیتە سەر بابەتێکی دیکە.
ڕێگەدۆزین لەنێو کتێبەکاندا
- هەر کتێبێک پێڕستێکی ڕێکخراوی هەیە: پێشەکییەکان، بەشەکان و بابەتەکانی هەر بەشێک.
- هەم لەنێو کتێبخانەکەدا دەگەڕێیت و هەم لەنێو هەر کتێبێکدا.
- لە هەر شوێنێکی کتێبەکەدا بیت، دەزانیت لە کام بەش و کام بابەتدایت.
لەو شوێنەوە بەردەوام بە کە لێی وەستایت
- کارتی بەردەوامبوون لە خوێندنەوە ڕاستەوخۆ دەتباتەوە سەر ئەو بابەتەی دوایین جار دەتخوێندەوە و نیشانی دەدات چەندی کتێبەکەت خوێندووە.
- هەر بابەتێکت بە دڵ بوو، پاشەکەوتی دەکەیت و دواتر لە لیستی پاشەکەوتکراوەکاندا دەیدۆزیتەوە.
کتێبخانەکەت بە دڵی خۆت ڕێک بخە
- کتێبەکان بەپێی زنجیرە، ڕێکەوتی زیادکردنیان، یان ساڵی بڵاوکردنەوە ڕیز دەکەیت، لە نوێترینەوە بۆ کۆنترینەوە یان بە پێچەوانەوە.
- دەتوانیت تەنها کتێبە کوردییەکان یان عەڕەبییەکان ببینیت، یان کتێبی هەر زمانێک لە بەشێکی جیادا دابنێیت.
- قەبارەی بەرگ و ناونیشانی کتێبەکان خۆت دیاری دەکەیت.
خوێندنەوە بەبێ ئینتەرنێت
- کتێبخانەکە هەموو پێنجشەممەیەک خۆی نوێ دەکاتەوە و بۆ خوێندنەوەی بەبێ ئینتەرنێت دادەبەزێت. هەر کاتێکیش بتەوێت، دەتوانیت خۆت دەستبەجێ نوێی بکەیتەوە.
زانیارییەکانت پارێزراون
- ئەپەکە داوای هیچ هەژمار و زانیارییەکی کەسیت لێ ناکات.
- پاشەکەوتکراوەکان، شوێنی خوێندنەوە و ڕێکخستنەکانت تەنها لەسەر مۆبایلەکەت دەمێننەوە و بۆ هیچ شوێنێک نانێردرێن.
- تەنها ئەگەر ڕاوبۆچوونێک بنێریت، ئەو ناو و دەقەی تێیدا دەینووسیت بۆ بەڕێوەبەرانی کتێبخانەکە دەنێردرێت.
ڕاوبۆچوون
- هەر تێبینی، پێشنیاز یان هەڵەیەکت بینی، ڕاستەوخۆ لەنێو ئەپەکەوە بۆمان بنێرە.
کتێبخانەی ڕەنێو دابەزێنە و خوێندنەوە بکە بە بەشێک لە ڕۆژانی ژیانت.
Show more
+1
What's New in Ranew
1.0.0
November 12, 2026









