Comparison

Zaniary vs ڕووەک

Price, ratings, monetisation and update history for both apps, side by side — with what reviewers say about each.

Head to head
About

Zaniary

Features
Read full description

ده‌رباره‌ی زانیاری پێناسه‌ تۆڕی میدیایی زانیاری تۆڕێکی میدیای سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بواری بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری و ڕووناکبیریی گشتی کاردەکات لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، بە شێوەی (کاغەز و دەنگ و ڕەنگ و ئەلیکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات. ستراتیجی کارکردن تۆڕی میدیای زانیاری ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و ‌بۆشاییه‌ ڕووناکبیرییەی كه‌ له‌ بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری و ڕۆشنبیریی گشتی به‌ زمانی كوردی له‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، تۆڕی میدیای زانیاری ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه‌ ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه‌ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین تۆڕی ڕووناکبیری كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ ڕۆشنبیرییه‌كان له‌ كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه‌ چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی تۆڕی ڕۆشنبیری زانیاری زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر. بۆ تۆڕی میدیای زانیارییش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه‌ و گه‌یشتن به‌و ژماره‌ فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، تۆڕی میدیای زانیاری ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه‌ له‌ ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ ڕۆشنبیرییه‌ جیاوازه‌كان هه‌میشه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌. جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی تۆڕی میدیای زانیاری دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت. بنه‌ماكانی كاركردن تۆڕی میدیای زانیاری لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناکبیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه‌ مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن تۆڕی ڕۆشنبیریی زانیارییه‌وه‌ بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی. هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته‌ مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه‌، تۆڕی میدیای زانیاری به‌ ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان. تۆڕی میدیای زانیاری بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات. تۆڕی میدیای زانیاری لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه ‌و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه ‌و پڕۆفیشناڵانه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت. تۆڕی میدیای زانیاری دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین. تۆڕی میدیای زانیاری هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.

About

ڕووەک

Features
Read full description

ڕووەك باشترین ئەپڵیکەیشنە بۆ چاودێریکردنی ڕووەک و ناسینەوەی نەخۆشییەکان کە تایبەت بۆ کۆمەڵگەی کوردی دروستکراوە. چ تۆ کەسێکی سەرەتایی بیت و بتەوێت یەکەم ڕووەکی ماڵەوەت بە زیندوویی بهێڵیتەوە، یان باخەوانێکی شارەزا بیت، "ڕووەک" هەموو ئەو ئامرازانەت پێدەبەخشێت کە پێویستتە بۆ گەشەپێدانی ڕووەکەکانت. تەنها وێنەیەک بگرە بۆ ناسینەوەی ڕووەکەکان، دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان و وەرگرتنی ڕێنمایی شارەزایان بۆ چاودێریکردنیان. ڕووەکەکانت لە ژوور و شوێنی تایبەتدا ڕێکبخە، ئاگادارکەرەوە دابنێ و پەیوەندی بە کۆمەڵگەیەکی ئارەزومەندانی ڕووەکەوە بکە! تایبەتمەندییە سەرەکییەکان: ناسینەوەی ڕووەک و نەخۆشییەکان دڵنیا نیت چی ڕووەکێکت هەیە یان بۆچی گەڵاکانی زەرد دەبن؟ تەنها وێنەیەکی بگرە! زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوومان دەستبەجێ جۆری ڕووەکەکە یان نەخۆشی و مێرووەکان دەناسێتەوە، و هەنگاو بە هەنگاو پلانی چارەسەرت پێدەدات بۆ چاکبوونەوەی ڕووەکەکەت. ئاگادارکەرەوەی زیرەک هەرگیز ئاودانی ڕووەکەکانت لەبیر مەکە. ئاگادارکەرەوەی تایبەت دابنێ بۆ ئاودان، پێدانی پەین، گۆڕینی گۆزە، و پرژاندن. "ڕووەک" لە کاتی گونجاودا ئاگادارت دەکاتەوە کە ڕووەکەکانت پێویستیان بە چاودێرییە. باخچەی مەجازی و شوێنەکان ڕووەکەکانی ناوەوە و دەرەوەی ماڵەکەت لە شوێنی تایبەتدا ڕێکبخە (وەک: ژووری دانیشتن، باڵکۆن، ژووری نوستن). چاودێری هەموو ڕووەکەکانت بکە لە یەک باخچەی مەجازی بە شێوەیەکی جوان. پێوەری ڕووناکی و ژمێرەری ئاو پێداویستییەکانی ڕووەکەکەت بە دروستی بزانە. کامێرای مۆبایلەکەت وەک پێوەری ڕووناکی بەکاربهێنە بۆ دۆزینەوەی باشترین شوێنی تیشکی خۆر لە ماڵەکەتدا، و ژمێرەری ئاو بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بزانیت بە وردی چەند ئاویان پێویستە. یاداشتنامەی ڕووەک و مێژوو چاودێری گەشەی ڕووەکەکانت بکە بە تێپەڕبوونی کات! تێبینی بنووسە، وێنەی گەشەکردن لە یاداشتنامەکەتدا بگرە، و مێژووی تەواوی هەموو ئەو ڕووەک و نەخۆشییانە بپارێزە کە پشکنینت بۆ کردوون. کەشوهەوای ناوچەکەت زانیاری نوێی کەشوهەوای ناوچەکەت ڕاستەوخۆ لە ئەپەکەدا بەدەستبهێنە بۆ پلاندانانی باشتر بۆ باخداری دەرەوە و پاراستنی ڕووەکەکانت لە کەشوهەوای نالەبار. کۆمەڵگە و بابەتەکان پەیوەندی بکە بە ئارەزومەندانی تری ڕووەک لە کوردستان. وێنەی باخچەکەت بڵاوبکەرەوە، داوای ئامۆژگاری بکە، و بابەت و زانیاری ورد بخوێنەرەوە دەربارەی چاودێری ڕووەک، کێشە باوەکان و ئامۆژگارییەکانی باخداری. شوێنێکی سەوزتر و تەندروستتر دروست بکە لەگەڵ ئەپی "ڕووەک"! ئێستا دایبەزێنە و دەست بکە بە گەشتی چاودێریکردنی ڕووەکەکانت.

Screenshots

Zaniary4 screens
ڕووەک4 screens

Verdict

The call

The clearest difference is update cadence: ڕووەک at every 3 weeks against Zaniary's every 4 months. On price, ads, in-app purchases and device support there is nothing between them.

Scored on Price · Rating · Positive reviews · Number of ratings · Update frequency · Ads · In-app purchases · Monetization · Best chart rank · Devices · Requires iOS

CostPrice · In-app purchases · Ads · Monetization

Both are free to download. Neither carries in-app purchases, so what you see is what you pay.

UpkeepUpdate frequency

Zaniary ships an update every 4 months, ڕووەک every 3 weeks. The most recent releases landed on November 14, 2026 and November 13, 2026 respectively.

Scorecard1 real difference · 8 level
Zaniary versus ڕووەک: the parameters behind the verdict, then further details
ParameterZaniaryڕووەک
PriceFreeFree
Rating—5.0 (3 ratings) — better
Positive reviews—100.0% of reviews
Number of ratings—3 — better
Update frequencyEvery 4 monthsEvery 3 weeks — better
AdsNoNo
In-app purchasesNoNo
DevicesiPhone, iPad, iPodiPhone, iPad, iPod
Requires iOS15 — better15.5
Further details — not scored
Size28 MB69 MB
Age rating4+4+
Developerkara bahaalddinMuhamad Mustafa

In-app purchases

None

Zaniary

No in-app purchases

None

ڕووەک

No in-app purchases

Questions

Is Zaniary free?
Zaniary is free to download, with no in-app purchases.
Is ڕووەک free?
ڕووەک is free to download, with no in-app purchases.
Do Zaniary or ڕووەک have ads?
Neither Zaniary nor ڕووەک shows ads.
Which is updated more often, Zaniary or ڕووەک?
Zaniary ships an update every 4 months, and ڕووەک every 3 weeks. Most recently, Zaniary was updated on November 14, 2026 and ڕووەک on November 13, 2026.

Other comparisons